مههاباد قهرهداخی سیمایهكی دیاری بزووتنهوهی ژنانه له باشووری كوردستان كه ساڵیانێكی زۆره خهریكی خهبات بۆ یهكسانی زایندهییه. راسان به بۆنهی چاپی كتێبی ئافرهتیزم، مێژووی تێكۆشان بۆ مافی یهكسانی له باشووری كوردستان (٢٠١٨-١٩١٨) وتووێژێكی لهگهڵ خاتوو مههاباد كردوه.
پ١. ریشهی دژایهتی پیاوسالاری لهگهڵ وشهی فێمینیزم له چیدا دهبینی؟
مەهاباد: ئەوانەی دژایەتی بزوتنەوەی یەکسانخوازی ژنان دەدەن، ئیدی پیاو بن یان ژن، هەوڵ دەدەن ئەو دەستەواژانە بشێوێنن کە بوونەتە سیمبۆلی ئەو خەباتە. فێمینیزم خۆی لە خۆیدا مانایەکی پڕاوپڕی هەیە و فەلسەفەی دادپەروەرییە و رێبازی خەباتێکی ڕەوایە بۆ ڕزگاری ژن لەو چەوسانەوەیەی کە مێژووییەکی دوورودرێژی هەیە، بەڵام دژەفێمیستەکان بەردەوام هەوڵیان داوە فێمینیست وەک دژەپیاو بناسێنن. هەڵبەتە مەبەستیانە ژنانی خەباتکار بۆ یەکسانی و دادپەروەری لەبەرچاوی خەڵک ناشیرین بکەن، چونکە ئەوان نایانەوێت گۆڕان بەسەر سیستەمی نێرسالاری کۆمەڵ بێت و مەبەستیانە بەو شێوەیە بمێنێتەوە کە لە بەرژەوەندی خۆیانە.
پ٢. كورداندنی فێمینیزم و ناساندنی به وشهی ئافرهتیزم چۆن دهتوانێ ریشهی ئهو دژایهتییه وشك بكات له كاتێكدا ئافرهتیزم ههمان فێمینیزمه؟ ئاخۆ ئهمه دهرمانێكی كاتی نیه بۆ ئهوانهی كه به بێ خوێندنهوهی قووڵ و تێگهیشتن، یاخود به هۆی پاراستنی بهرژهوهندی توخمی پیاو، دژی فێمینیزمن؟
مەهاباد: ریشەی دژایەتییەکە وشک ناکات، چونکە ئەوان دژایەتی بزوتنەوەی یەکسانخوازی ژنانن، بەڵام کە دەستەواژەکە کوردی بێت بواری شێواندنیان نامێنێت. دەستەواژەی "ئافرەتیزم" بۆ مەبەستێکی تریش بەکارم هێناوە، بەوەی کە سەرەڕای هاوبەشی کێشەی ژنی کورد لەگەڵ ژنانی جیهان، بەڵام تایبەتمەندیشی هەیە کە جیاوازە و خەباتی سەختتر دەکاتەوە لە هی ژنانی دنیا. ئەو جوگرافیا نەفرەتییەی کە مێژووی کوردی دیل کردووە، مێژووی ژنی کوردیشی دیلی دیل کردووە. ئافرەتیزم ئەو تایبەتمەندییە لە چوارچێوە دەگرێت کە کورد وەک نەتەوەیەکی ژێردەستە هەیەتی کە خاوەنی دەوڵەتێکی تایبەتی خۆی نییە، کە خاکەکەی بەش بەش کراوە و کە ناهێڵن خاوەنی کولتووری خۆی و بیرکردنەوەی خۆی و فەلسەفەی ژیانی خۆی بێت.
پ٣. ئهگهر بتهوێ كتێبی ئافرهتیزم كورت بكهیتهوه، ئهو كورتهیه چۆن دهنووسیت؟
مەهاباد: ئافرەتیزم چوارچیوەیەکە مێژووی یەک سەدە خەباتی ژنی باشووری کوردستانی گرتۆتە خۆی. بە میتودی رەخنەی مێژوویی لە تێکۆشانی سەد ساڵ بۆ یەکسانی ڕاماوە و گفتوگۆی لەبارەی ئاستەنگییەکانی رێگای ئەو خەباتە و دەستکەوتەکانی ئەو خەباتەی کردووە. لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە تا ئێستا کاتی دیاریکراوی ئەو توێژینەوەیەیە، لە یەکەمین رێکخراوەوە کە ژنی کورد دایمەزراندوە تا خەباتی ژن لە ناو پەرلەمان و لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوەکانی ئێستا کە لە باشووری کوردستاندا ١٥٠ رێکخراوی تایبەتمەند بە پرسەکانی ژن هەیە. ئافرەتیزم بەدەم نووسینەوەی وردەکاری ئەو مێژووەوە رەخنەشی لە عەقڵ و سیستەمی بابسالاری گرتووە و پێشنیاری ئەڵتەرناتیڤی مرۆڤسالاری کردووە. ئافرەتیزم بناغەیەکی تیۆرییە کە دەتوانرێت چەندین نهۆمی تری لەسەر بنیات بنرێت و یان خۆم یان کەسانی تر دەتوانن لەسەر ئەو بناغەیە هی تر بنیات بنێن.
پ٤. بۆچی كتێبهكهت كه كارێكی نوێ و لێكۆڵینهوهیهكی مێژوویی گرینگه، به پیاوێكی سیاسهتوان پێشكهش كراوه؟ باشتر نهبوو به ژنانی دیاری بواری خهباتی فێمینیستی پێشكهش بكرایه؟
مەهاباد: بە ڕوونی نووسیوومە لەبەرچی ئەو کتێبەم پێشکەش بەو پیاوە سیاسەتوانە کردووە. ئەو پیاوە لە پێگەی سەرۆکوەزیراندا لە ساڵی ٢٠٠٥ زۆر بوێرانە سیاسەتی یەکسانی پەسەند کرد و سەرەڕای ئاستەنگی گەورەی تێڕوانینی باوی بابسالاری لەو کۆمەڵگەیە تا ئێستاش لەسەری دەڕوا. نێچیرڤان بارزانی چونکە ماوەیەک کارم لەگەڵ کردووە و شارەزای بیرکردنەوەیم لە پرسی یەکسانخوازیدا بە هاوبیری خۆمی دەزانم. وەک چۆن هەر یەکسانخوازێکی ژن، ئاوایش یەکسانخوازانی پیاو هاوڕێبازی ئێمەن و دەبیت رێزیان لێ بنێین. من کتێبی تری خۆمم پێشکەش بە ژنان کردووە، بۆ نموونە یەک لە کتێبەکانمم پێشکەش بە لەیلا زانا کردووە، کتێبی دیکەم پێشکەش بە ژنانی قوربانی شەرەفپارێزی کردووە. پێشکەشکردنی کتێب دۆخێکی سیمبۆلییە بۆ رێزلێنان لە هەڵوێستەکانی ئەو مرۆڤانەی کە پێشکەشیانی دەکەی، من نێچیرڤان بارزانیم بە شایانی ئەو رێزلێنانە زانیووە، بەڵام کە دەچیتە ناوەڕۆکی کتێبەکەوە دەبینیت کە رەخنەش گیراوە لە حکومەتەکەی ئەو و کابینەکانی تریش لە پرسی کەمی رێژەی ژن و شێوازی مامەڵەی هەندێ دامودەزگا سەبارەت بە پرسی ژن. رەخنەگیراوە لە حیزبەکان و سەرکردایەتییان لەبارەی پێنەدانی دەرفەتی پێویست لە سەرکردایەتی حیزبەکانیان بە ژنانی لێهاتوو.
پ٥. دروشمی "مافهكانی مرۆڤ مافهكانی ژنانن و مافهكانی ژنانیش مافهكانی مرۆڤن" ئهگهرچی له زاری هیلاری كلینتۆن له كاتی ركهبهرایهتی بهربژێریی سهرۆك كۆماریی ئهمریكا، یا خود له بۆنه جیاوازهكاندا وترابێ، بهڵام داهێنانی ئهو نیه. ئهویش دووپاتی كردۆتهوه. ئایا به ئاماژهت به هیلاری دهتهوێ گرینگایهتی بهشداری ژنان له پانتای سیاسی و دهسهڵاتی سیاسی وهبیر بهێنیتهوه یا هۆكارێكی تری ههیه؟
مەهاباد: بێگومان ئەو گوزارەیە زۆر سادەیە بەڵام رەهەندێکی قووڵیشی هەیە و کرۆکی یەکسانی هەردوو توخمی نێر و مێ لە یەک ڕستەدا دەردەخات کە هاوکێشەیەکی هاوسەنگ پیشان دەدات. هێلاری کلینتۆن ژنێکە خاوەنی سەنگ و بایەخە لە پانتایی سیاسەتی ئەمەریکا و جیهان، بێگومان وەبیرهێنانەوەی پێگەی سیاسی ئەو ژنانە بە مەبەستەوەیە. لەو کتێبەدا باسی مادلین ئۆلبرات کراوە، باسی گۆڵدا مایەر، بێنەزیر بۆتۆ، ئاندێرا گاندی و زۆر ژنی تری جیهان کراوە کە خاوەنی پێگەی سیاسی بەهێز بوون. بەهەمان شێوە باسی ژنانی خاوەن پیگە و دەسەڵاتی کورد کراوە.
پ٦. وهك فێمینیستێك یا به وتهی خۆت ئافهرتیستێكی به ئهزموون، كه ساڵیانێكی زۆره خهریكی خهبات بۆ مافهكانی ژنانیت، بهشداری ژنان له پانتای سیاسیدا كه تا ناخی ئێسقان پیاوسالاره، چهنده به سوود دهزانیت؟ ئایا ژنان دهتوانن ئاڵوگۆڕی پۆزهتیڤ به بهرژهوهندی خهباتی یهكسانیخوازی زایندهیی له پانتای سیاسییدا بهرههم بهێنن؟
مەهاباد: بەشداری ژنان لە پانتایی سیاسیدا دەبێت بۆ ئەو مەبەستە بێت کە ئەو پیاوسالارییە بگۆڕێت بە مرۆڤسالاری. هەتا بەشداری سیاسی ژن و پیاو یەکسان نەبێت، هاوکێشەکە هەر بە لاسەنگی دەمینێتەوە و دادپەروەردی نایەتە دی. ئەگەر ژنان بەشداری سیاسەت بن بە هەمان عەقڵی پیاوسالارییەوە جگە لە دۆخی ژیانی خۆیان ناتوانن هیچ لە دۆخی کۆمەڵ بگۆڕن. وەک چۆن لە پانتایی ئەدەبیات و نووسیندا ئەگەر ژن زمانی کوردی بێلایەن نەکاتەوە و هەر بە ئیماژ و کۆدە پیاوسالارییەکەی بەکاری بهێنێت، سوودی نابێت، ئاواهیش لە سیاسەتدا ئەگەر هەوڵی ژن بۆ گۆڕینی ئەو تێڕوانینە نێگەتیڤە نەبێت کە کۆمەڵ هەیەتی بەرامبەر بە ژن، دەبێتە بەشدارییەکی ڕواڵەتی. بۆیە بەردەوام دووپاتم کردۆتەوە کە ژن دێتە ناو سیاسەتەوە دەبێت خۆی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکات، دەبێت هۆشیاری سیاسی بەرز بێت و بزانێت چی دەوێت و ئامانجەکانی دیار و بەرجەستە بن.
پ٧. له نیوهی یهكهمی دووههزاردا، تو و دوو خاتوونی كوردی رۆژههڵاتی داخوازینامهی ژنی كوردتان نووسی و پێشكهش به دهسهڵات و پهرلهمانی كوردی كرد. چارهنووس و كاردانهوهی ئهو داخوازینامه بوو به چی؟
مەهاباد: داخوازینامەی ژنی کورد لە کتێبی ئافرەتیزمدا جێگەی شایانی دراوەتێ، لە سەر زەمینی واقیعیشدا ئەو داخوازینامەیە وەک هەوێنی سیاسەتی یەکسانی وا بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان قبوڵی کرد و کاری لەسەر کرد. سیاسەتی یەکسانیش لەو کتێبەدا بە وردەکارییەکانیەوە باسی کراوە. خانمانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆڵێکی باڵایان بینی لە فۆڕمۆڵەکردنی داخوازینامەی ژنی کورد، جگە لە شنە هیدایەتی و مونیرەخانمی موفتیزادە دەیان خانمی دیکەی چالاکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئوروپانشین بوون، لەگەڵ ئێمەدا کۆبوونەوە و بیروڕامان لەسەری گۆڕییەوە. لەم فرسەتەدا دەمەوێت دروود بۆ گیانی پاکی مونیرەخانمی موفتیزادە بنێرم کە جێگەی دەست و هەستی لە بزاڤی یەکسانخوازی کوردستاندا دیارە و دەمێنێت.
پ٨. له كتێبهكتدا باسی شاعیرێكی ژنی یهكسانیخواز به ناوی زێنهب خان دهكهی و پێت وایه دهبێ مێژووی ئهدهبی كوردی دیسان بنووسرێتهوه چونكا زێنهب خان و (دیاریش نیه چیها ژنی تریش) تێدا غایبن. زێنهب خان كێیه و چۆن دۆزیتهوه؟
مەهاباد: زەینەب خان ژنە شاعرێکی لێهاتووی سەدەی بیستەمە و لە نیوان ساڵانی ١٩٠٠ تا ١٩٦٣ ژیاوە. خوشکی گەورەی دڵداری شاعیرە خاوەنی شیعرە بەناوبانگەکەی (ئەی رەقیب). پێگەی ئەدەبی ئەم خانمە و ئاستی شیعرەکانی ئەوەندە بەرزە، کە بە پێوەرەکانی رەخنە ئەدەبی دەتوانین بیسەلمێنین کە هاوئاستی شاعیرە پیاوە شاعیرە هەرە بەناوبانگەکانی کورد بووە، بەڵام مەخابن لەبەر دۆخی دواکەوتووی کۆمەڵی باشووری کوردستان لە ماوەی ژیانی خۆی دەرنەکەوتووە.
دۆزینەوەی ئەو شیعرانە لە لایەن بەرێز عەبدوڵا زەنگەنەوە بوو و لە مانگی رەشەمێی ٢٠١٨ دا دیوانەکە چاپ کرا و دەمودەست لێکۆڵینەوەیەکم لەسەر دیوانەکە کرد و کردم بە بەشێکی کتێبی ئافرەتیزم، چونکە بەڕاستی شایانی ئەوەیە لە لاپەڕە پرشنگدارەکانی مێژووی ژنی کورددا ناوی تۆمار بێت و پێگەی دەستنیشان بکرێت، بەهەمان شێوەش دەبیت مێژووی ئەدەبی کوردی دووبارە بنووسرێتەوە تا لە لاپەڕە هەرە پڕشنگدارەکانیدا ناوی زەینەب خانی شاعیر تۆمار بکات.
پ٩. ئایا بهڕای تۆ پیاو دهتوانێ ڕێبهرایهتی ژنان بكات له خهباتی فێمینیستییاندا و تهنانهت دهستهواژهیهكیش بۆ فێمینیزم له روانگهی خۆیهوه دابین بكات؟
مەهاباد: بە بڕوای من کێشەیەک لە ئارادایە ناو لێنراوە کێشەی ژن، بەڵام کێشەی ژن نییە بە تەنیا، کێشەی پیاویشە، بۆیە دەبێت هەردووکیان بۆ چارەسەرکردنی تێبکۆشن. چارەسەرکردنی کێشەکە ئەوەیە دادپەروەری و یەکسانی ببێتە ئامانجی خەباتێک و هەردوولا بۆ بەدیهێنانی تێبکۆشن. ئەگەر پیاوان هەڵگری فەلسەفەی ئافرەتیزم بن، دەشتوانن هەردووک پێکەوە ڕابەرایەتی بکەن، بەڵام پێم وا نییە پیاو بە دیدێکی پیاوسالارییەوە بتوانێت رابەرایەتی بزاڤی یەکسانخوازی بکات و ناشبێت ژن ئەوەی قبوڵ بێت.
نظرات
ارسال یک نظر