گه‌ره‌كمه قسه كه‌م. داستانی ژیانم بێژم. سانسۆرم مه‌كه‌ن. نه‌دیده‌م مه‌گرن. مه‌یژن نووسینه‌كه‌ی نۆخبانه و رۆشنفكرانه نیه. تریبوونه‌كان مه‌ده‌نه ده‌ست جه‌معێك نۆخبه ورۆشنبیر و به‌س. ئه‌ی من و ژنانی وه‌ك من چه؟ جێگای ئێمه له جه‌معی نۆخبه‌كان و رۆشنبیره‌كان ها له كوێنه؟ نۆخبه و رۆشنبیره‌كان مه‌گه‌ر بۆ كێ كار ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت خۆیان له من وئه‌مسالی من دوور كه‌نه‌وه؟ خنكام. خنكام له درێژایی ساڵانێك كه له ژیانمدا كه‌مترین ده‌سه‌ڵاتێكم نه‌بوو. چیرۆكی ئازاره‌كانی من فره شه‌بیهی چیرۆكی ژیانی زۆر له كچان و ژنانی بێده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌مه. با راسان تریبوونێك بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه قه‌ت تریبوونێكمان نه‌بوه.
...
کچێکی بێدەسەڵاتی بێ دایک بووم. بە زۆر درام بە شوو. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بووم بە دایک، لە کاتێکدا خۆم هێشتا مێرمنداڵێك بووم كه ژان و دەرد و نەهامەتی بێ دایکی لە روخسارم ده‌باری . باوکم تازە بیری کردەوە ئەم وەسلەتە هاوشانی بنه‌ماڵه‌کەی نیە، بۆیه چەندین جار بەلێدان منی هێنایە سەر تەلاق، بەلام خەزورەم نەیهیشت و منیش بە خاتر بێ دلسوزی خۆم رازی نەئەبووم به تایبه‌ت چونكا کوڕەکەم بی دایک ده‌بوو. نه‌مده‌ویست ئه‌ویش ده‌ردی بێدایكی بچێشێت.
ئەو ئازارە وای لێم کردبوو كه دەڕەنده بووم و بە قسەی کەسم نەده‌کرد تا جیا ببمەوە. پیاوەکەم و کوڕەکەم ببوون بە هەموو دنیام، بەڵام تەنیا کوڕەکەم هی من بوو. پیاوەکەم لە من گەورەتڕ بوو. دنیای دیبوو. منی كه‌مزان، كاڵفام و منداڵ، دنیام نه‌دیبوو خۆ، دنیام تەنها ئەوان بوون و به‌س. بە بێریزی کردنی باوکم بە ئەو، من زیاتر بی کەس ببووم. پیاوەکەیشم بی‌کاری و نەداری زۆری بۆ هێنابوو. تەب خارج چوون دایگرتبووو تەنیا ئاواتی رویشتن لە ئێران بوو. من و کوڕەکەم گوشتی گەردەمل بوین. چەندین جار جێمی هێشت. ئه‌مجاره ئیتر باوكم بوو كه منی به زۆر ده‌برده‌وه.
مێرده‌كه‌م په‌یتا په‌یتا به‌جێی ده‌هێشتم و تا پای تەلاق ئەچوو. منیش چەند جار له بێ ده‌ره‌تانی دەستم ده‌برد بۆ خۆکوژی. ئه‌گه‌رچی هه‌رجار خۆشەویستیی مناڵەکه‌م پەشیمانمی ئەکردەوە، بەڵام هەر بڕێك ده‌رمانم ئەخوارد و نه‌یده‌كوشتم. بۆ ماویه‌ک نەخوش و کز و لاواز وەک مردوو ده‌بووم، تا لە ناکاو پیاوەکەم، ناموەفەق له ده‌رچوون به‌ره‌و هه‌نده‌ران، ئەگەرایەوە. تا منیان ئەداوە پێ هەزار سووکایەتیم پێ ئەكرا. دڵم له ژیانی هاوبه‌شم بێزار و خه‌مگین ببوو به‌ڵام، ماڵی بابم به هۆی باوەژن و باوکێكیی ئه‌لكۆلی، زۆر زۆر بۆ من و خوشک و برای وردم ناخۆش بوو. یا مەرگ یا چوونەوە لای پیاوەکەم له‌و بارودۆخه ئاسودەمی ئەکرد. له ڕووی ناچاری و بە هەزار نەهامەتی ئەگەرامەوە ماڵی خۆم . منێك كه نه له‌ملا ئاسووده بووم و نه له‌ولا، لە لای باوان وەک تاوانبارێک مەعامه‌لەم لەگەڵ ئەکرا. کوڕەکیشم وەک نوتفەی حەرام بێ ناز بوو.
لەبەر ئەوەی پیاوەکەم دا‌نیشێت به‌لامەوە، هێشتم مندالیکی ترم بیت. کە شوەکەم زانی دووگیانم، هەفتەی دەجار به‌ر لێدان و شەقی ده‌دام کە منالەکەم لەبار بەرێت. تەنانەت وەختی دکتۆری گرت بۆ کورتاژ. وێڕای ئه‌و گشته بە قژ راكێشان و لێدانه، هەر رازی نەبووم و نه‌مهێشت مناڵه‌كه‌م كورتاژ بكرێت. سه‌رئه‌نجام کچێکم بوو. لە بیمارستان لە پێش چاو باوەژن و دشێکم وتی نه منداڵەکەتم ئەویت نه خوت. بڕۆره‌وه ماڵ باوكت و لەکوڵم بەوە. منی بێده‌ره‌تان هه‌ر ئەگریام وهیچم بۆ نەئەوترا. وای لێهات كه باوەژن دڵی هاتە بەزەیی و لەدیار سەرم بوو له كاتی زه‌یستانیمدا له بیمارستان. ئه‌وه‌نده كڵۆڵ بووم كه ته‌نانه‌ت باوه‌ژن و دشه‌كه‌شم كه له‌وه پێش چیها ئازاریان دابووم، بۆم ده‌گریان. بە هەر نەهامەتیه‌ک بوو پیاوەکەم گەڕایەوە بیمارستان و بەزەیی پێما هات و بردمیەوە. له خۆشیان وامده‌زانی دنیا هی منە . تا سێ‌مانگ نه خۆم نه کچەکەمی نالاواند.
ڕۆژێك هاتەوە وتی ماڵ ئەگوێزینەوە. بردمیە مەحەلێکی پایینشار و لەوێ وێڵمی کرد. وتی کرایەی ٦شه‌ش مانگم داوە. درۆی کردبوو. منی کردبوه سەرایەدار ماڵێک کە دوو کەس عەرەق سەگیان ساز ئەکرد. چەند کەسێکی ئه‌لكۆلی شەوانە ئەهاتنە سەر بانەکە. ئەیانزانی تەنیا خۆم و دوو منداڵەکەمین، ئەیانەویست پەلامارم بده‌ن. من زەبتم روشن ئەکرود و هەرچە کەوش و پێڵاو بوو ئەمرژانده بەر درگاکە، با وا بزانن میوانم هەیە. تا مانگ شاردمەوە کە پیاوەکم بە جێمی هێشتوە. هەر ئەموت ئەگەڕێتەوە و کەسیش نازانیت. وتم بە ماڵ باوکم چوە بو بەندەر عەباس.
ئاخر یەکسال لەوێ ژیابووین پێشتر. تا رۆژێک ژن هاوساکەمان هات بۆلام و به‌خێراتنمی کرد و لە ژێر زوانمی کێشاوە کە کچی کێم. بەیانیەکەی باوکم هات و بە شەق ئەوندەی لێدام کە مەمکی پڕ لەشیرم بە شەقی باوکم شیری تیا ئەرژا خوارەوە. بە قژکێشان بردمیەوە، چونكا شووی هاوساکەمان چووبووه به‌ر دووکان باوکم وتووی مانگێکە نگابان کچەکەتم. مەستی گەڕەک پەلاماری ئه‌ده‌ن. بۆ زاواکەت دیار نیە؟
تا چەند مانگێك ڵە ماڵ باوکم، منداڵەکانم تۆپی شەق شەقێنی خوشک و برای بوچکم بوون. منیش هەموو شەوێک جنێو و سووکایەتی باوکی مەستم وردی ده‌كردم. خۆم و مناڵەکانم نەمانئەتوانی لەسەر سفرە نان بخۆین هەر ئەیوت نوتفە و گانی مەردم بەخێو ئەکەم! ئیتر من نا‌ئومێد و دڵ‌سارد وەک مردوو، ببوومه خزمەتکاری ماڵی باوكم. باوکم ئەوەندە خراو بوو ته‌كمانا كه باوەژن بوو بە دایکێکی هاودەردم، به‌ڵام ئه‌ویش زاهیر و ده‌روونی یه‌ك نه‌بوون له‌گه‌ڵما.
شوەکەم دیسان نه‌یتوانیبوو ده‌رچێت بۆ خارج و گەرایەوە. باوکم بە لێدان وسووکایەتی منالەکانمی لێم سەند و بردمیان بۆ ماڵ ملا تەڵاقم بدەن. من نەمده‌توانی هیچ بڵێم. بۆ منداڵەکانم شێت و هار ببووم. وەک نەخوشێکی شێت بووم. هەر دوعام ئەکرد مۆعجێزه‌یه‌ک بێت و كه‌سێك له‌م ده‌ره‌ده بێده‌رمانه نه‌جاتم بدات. ئیتر وتم کار تەواوە، هەر تەڵاقمیان دا بچمەوە خۆم بکوژم. بیێحاڵ و رەنگ زەرد، لێوم سپی ببو. باوەژنم بەدەورمەو هەوڵی ئەدا، تا خاڵۆ و باوک باوەژن و مامێکم پادەرمیانیان کرد. مامۆم پرسی رازیت تەڵاق بستێنیت دوای ئەم هەموو داماویە کە شوەکەت هاوردویەتە سەرت؟ وتم نا. دووری منداڵه‌كانم ناتوانم ته‌حه‌مول كه‌م. بە پاڕانەوە پای مامۆی گەورەم ماچ کرد. مامەم بە رەزای خۆی منی دایەوە پیاوەکەم.
دوای ئه‌و جه‌ریانه رووم نەو کاتێ باوکم لە ماڵە بچم سه‌ردانی كه‌س و كارم بكه‌م. له‌ولاوه ئەگەر نەچواتمەوە برا و خوشک یا باوەژنم ئەهات و هەڕەشەی باوکمیان لێم ئەکرد کە ناهاتیتەوە. وەرەوە باوکت چاوەرێتە. زوو حازر ئەبوم ئەرویشتم بۆ ماڵی باوکم، بە جنێو و شەقی باوکم نیوەڕۆ یا شەوێک لەوێ ئەبووم و بە نەهامەتی دیسان ئەگەرامەوە ماڵی شووم، تا رۆژێک پیاوەکەم هاتەوە لەگەڵ رەفیقێکی...
درێژه‌ی هه‌یه.
نظرات
ارسال یک نظر