مه‌هاباد قه‌ره‌داخی سیمایه‌كی دیاری بزووتنه‌وه‌ی ژنانه له باشووری كوردستان كه ساڵیانێكی زۆره خه‌ریكی خه‌بات بۆ یه‌كسانی زاینده‌ییه. راسان به بۆنه‌ی چاپی كتێبی ئافره‌تیزم، مێژووی تێكۆشان بۆ مافی یه‌كسانی له باشووری كوردستان (٢٠١٨-١٩١٨) وتووێژێكی له‌گه‌ڵ خاتوو مه‌هاباد كردوه. پ١. ریشه‌ی دژایه‌تی پیاوسالاری له‌گه‌ڵ وشه‌ی فێمینیزم له چیدا ده‌بینی؟ مەهاباد: ئەوانەی دژایەتی بزوتنەوەی یەکسانخوازی ژنان دەدەن، ئیدی پیاو بن یان ژن، هەوڵ دەدەن ئەو دەستەواژانە بشێوێنن کە بوونەتە سیمبۆلی ئەو خەباتە. فێمینیزم خۆی لە خۆیدا مانایەکی پڕاوپڕی هەیە و فەلسەفەی دادپەروەرییە و رێبازی خەباتێکی ڕەوایە بۆ ڕزگاری ژن لەو چەوسانەوەیەی کە مێژووییەکی دوورودرێژی هەیە، بەڵام دژەفێمیستەکان بەردەوام هەوڵیان داوە فێمینیست وەک دژەپیاو بناسێنن. هەڵبەتە مەبەستیانە ژنانی خەباتکار بۆ یەکسانی و دادپەروەری لەبەرچاوی خەڵک ناشیرین بکەن، چونکە ئەوان نایانەوێت گۆڕان بەسەر سیستەمی نێرسالاری کۆمەڵ بێت و مەبەستیانە بەو شێوەیە بمێنێتەوە کە لە بەرژەوەندی خۆیانە. پ٢. كورداندنی فێمینیزم و ناساندن...