دوای سیانزه ساڵ له چاپی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕاسان له مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاویدا له شاری سنه و ناوچه كورده‌وارییه‌كان، راسان دیسان پێ ده‌نێته‌وه پانتای كه‌لتووری و چاپه‌مه‌نییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مجاره به شێوه‌ی ئانڵاین. به هۆی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ئینته‌رنێت، پێمان وایه ڕاسانی ئانڵاین ده‌توانێ خوێنه‌ره‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه و بگاته به‌رده‌ستیان. له‌دایك بوونه‌وه‌ی ڕاسان له مانگی گوڵانی ٢٧١٨ی كوردی، ١٣٩٧ی هه‌تاوی، و ٢٠١٨ی زایینی‌دا به مه‌به‌ستی تایبه‌تمه‌ند بوونی گۆڤارێك به ژنانی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه تا له‌وێدا گشت ژنان به بێ دڵه‌راوكێ له سانسۆڕ و قه‌زاوه‌تگه‌لی پانتای رۆشنبیریی نێرسالار، بنووسن و بیر‌و بۆچوونه‌كانیان ده‌ربڕن. له‌ڕاستیدا ئه‌مه هه‌رله بنه‌ماوه هۆكاری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاسان له ساڵی ١٣٨٤دا بوو. ڕاسان هه‌ر گۆڤارێكی تایبه‌ت به چینێكی دیاریکراوی رۆشنبیریی (ئینته‌لیجێنسیا( intelligentsia و تاكی رۆشنبیر( ئینتێلێكچواڵ intellectual ) نیه تا ...